Skip to content
PodSubs
ShowsPeopleGuestsJobsNewsEvents
More
BlogPodCred
Menu
ShowsPeopleGuestsJobsNewsEventsBlogPodCredNetworksSign in
Join nowSign in
  • Shows
  • People
  • Jobs
  • News
  • More
    • Guests
    • Events
    • Blog
    • PodCred
    • Networks
    Join nowSign in

Founders

Founders artwork

چۆن پارە پاشەکەوت بکەین؟ — بازرگانی و ئازادی دارایی | د. صهیب ئامێدی

Dec 6, 20253 hr 28 minAudioSeason 1, Episode 6
ShareXLinkedInFacebookWhatsAppEmail

لەم زنجیرەیەدا، لەگەڵ دکتۆر صهیب ئامێدی دادەنیشین - ڕاوێژکاری بازرگانی و وتاربێژ و ڕاهێنەرە کە هەشت ساڵی ڕابردووی تەرخانکردووە بۆ خوێندنەوە و لێکۆڵینەوە لە بازرگانی و پارە و ئازادی دارایی.دوای چەندین ساڵ وانەوتنەوە لە زانکۆ و پسپۆڕی لە خوێندنی ئیسلامی، دەستی لەکارکێشایەوە بۆ ئەوەی بە تەواوی تەرکیز بخاتە سەر پڕۆژەکانی: ڕاوێژکاری، وەبەرهێنان، خول و ڕاهێنان، یارمەتیدانی خەڵک بۆ بنیاتنانی سەربەخۆیی دارایی.لەم زنجیرەیەدا باس لەوە دەکەین:• هەنگاوەکانی گەیشتن بە ئازادی دارایی• چۆنێتی وەبەرهێنان و دروستکردنی ڕێڕەوی داهات بە ژیرانە• چۆن گەشتی بازرگانیت دەست پێ بکەیت• گرنگی AI و دەرفەتەکانی داهاتوو• چۆن خوێندکاران پسپۆڕییەک هەڵبژێرن - و چی بکەن ئەگەر حەزیان لە بوارەکەیان نەبوو• چۆن لە زانکۆوە دەست پێ بکەین• پابەندبوون • وەرزش• تێڕوانینی ئیسلام بۆ پارە و سامانداری• زەکات ودەوڵەمەندی هاوەڵان• ئافرەت و کارکردن✨ فاوندەرز پۆدکاستێکە کە تێیدا خاوەنکاران، سەرکردەکان و دامەزرێنەرانی بە ئەزموون باسی چیرۆکی خۆیان ئەکەن.هەر ئەڵقەیەک بە قووڵی ئەچێتە ناو چۆنییەتی دەستپێکردنی کارەکان، گەشەپێدان و بەردەوامبوونی - لە بیرۆکەی دەستپێکردنەوە تا سەرکەوتنی بزنزەکە، ئاستەنگ و چارەسەرکردنی کێشەکان.گەر ئەتەوێت کاری تایبەت بە خۆت دەست پێ بکەیت، تەنها حەزت لە بوارەکەیە، یان ئەتەوێ گەشە بە بازرگانییەکەت بدەیت. فاوندەرز ئەو شوێنەیە کە چیرۆکی پشت بزنسەکانی تێدا دەگێڕدرێتەوە، لەگەڵمان بن.بەشەکان0:00 دەستپێک0:51 باسی چی ئەکەین؟1:47 د. صهیب کێیە؟3:02 ناوی ئامێدی لە چییەوە هاتووە؟3:38 مەرجە هەرکەسێک لە بواری بزنس قسەی کرد، بە کرداریش سەلماندبی؟6:53 لایەنی تیۆری سوودی چییە بۆ بزنس؟9:25 چۆن دەستپێ بکەین؟ تیۆری یان کرداری؟12:35 خوێندنەوە لە شکست ئەتپارێزێ؟14:00 هەموو بزنسێک شکست ئەبینێ؟16:56 هاندان بێ لایەنی کرداری سوودی چییە؟19:15 بزنس ئاسانە بەس پابەندبوون قورسە22:58 گرنگی بەردەوامی و پابەندبوون24:12 ژیانی ئامێدی و منداڵی26:53 خوێندنی زانکۆ، ماستەر و دکتۆرا28:35 بوارەکانی کارکردن29:00 سپۆنسەر29:30 بوارەکانی کارکردن31:55 ژیانی گەنجی د. صهیب و زانکۆ34:46 کاتی تەلەبایەتی کاتێکی زێڕینە بۆ فێربوون38:27 گرنگی زیرەکی دەستکرد AI42:24 نموونەی زیرەکی دەستکرد: Notebook LM44:22 فێربوونی زمان یان زیرەکی دەستکرد؟44:58 مەترسییەکانی AI45:36 ئازادی دارایی چییە؟54:00 ستراتیجییەکانی پارە پەیداکردن؟58:18 ئەزموون/زانیاری بەرامبەر پارە1:00:46 سپۆنسەر1:01:09 ئەزموون/زانیاری بەرامبەر پارە1:02:00 بەرهەم بەرامبەر پارە1:05:02 خزمەتگوزاری بەرامبەر پارە1:06:06 پارە بەرامبەر پارە1:06:39 پارەی کەمی پاشەکەوت چی پێ ئەکرێ؟1:10:47 چی بکەم بۆ ئەوەی زەرەر نەکەم؟1:14:12 پاشەکەوت و زەرەرکردن ئاسان نییە1:18:45 چۆن وەبەرهێنان بکەین؟1:21:57 گەشتی دەوڵەمەندبوون قورسە؟1:26:47 کاتی خەڵک بەرامبەر بە پارە1:28:47 پارەی خەڵک بەرامبەر بە پارە1:31:05 پارەی وەبەرهێنان درەنگ دەگەڕێتەوە1:33:19 بڕیاری دەستپێکی گەشتی ئازادی دارایی1:38:58 چۆن دەستان پێکرد؟1:40:21 چی زۆر کاریگەری هەبوو لەسەرت؟1:41:14 گرنترین وانە1:46:37 فەرمانبەری یان ئیشی خۆت؟1:48:50 وازهێنان لە فەرمانبەری و گەشتی ئازادی دارایی1:49:11 پرۆژە و ئیشەکانی د. صهیب1:53:38 پلانی داهاتوو1:55:35 ئیش بێ پلان ئەکرێ2:00:19 فەلسەفەی ISO2:01:46 کوردستان گونجاوە بۆ بزنس؟2:06:02 سپۆنسەر2:06:34 پارە دەستکەوتن لە کوردستان ئاسانە2:08:30 زانکۆکان قوتابی ئامادە ئەکەن بۆ بازاڕ2:10:55 زانکۆ چۆن بێت؟2:12:57 قوتابی چی بکات؟2:16:58 چیرۆکی جیم ڕۆن - خەتا لە کێیە؟2:19:55 قەیرانەکانی کوردستان ئیشی نەهێشتووە2:21:38 خەڵک پێویستی بە کارمەندی باشە2:23:57 ئیش ماندوبوونی ئەوێ2:27:18 بەشەکەی خۆمم بە دڵ نییە - IKIGAI2:33:47 مەرجە لە بواری خۆت ئیش بکەیت؟2:35:20 وەرزش و تەندروستی2:41:05 ئاین و پارە2:44:45 فەلسەفەی زەکات2:49:23 یاسای بازرگانی عثمان بن عفان2:57:33 سپۆنسەر2:57:57 هەوڵی دەوڵەمەندی فەرزە2:59:07 ئافرەت و ئیش3:02:33 ئافرەت و هاوسەنگی3:04:40 نەفەقەی ماڵ لەسەر پیاوە3:06:11 پێشنیاری کتێب3:14:06 چی زۆر کاریگەری لەسەرت هەبوو؟3:15:55 کێ ژیانمان ئەگۆڕێت؟3:23:16 لە چی پەشیمانی؟3:26:05 کۆتایی

Audio and video play straight from the show's own hosting. PodSubs stores and serves no media.

Hosts and Guests

Nobody is credited on this episode yet.

Credit the people on this episode

Be the first to rate this episode

More episodes

All episodes
  1. تەمەنێک لە بزنس و کارکردن - کارگەی جوانڕۆ | حاجی سابیر

    Oct 21, 20261 hr 31 minAudio

    لەم زنجیرەیەدا لەگەڵ حاجی سابر دادەنیشین؛ دامەزرێنەری شیرەمەنی جوانڕۆ لە سلێمانی.حاجی سابر ساڵانێکی زۆرە کار دەکات. لە منداڵییەوە لە گوند لەگەڵ باوکی ئیشی کردووە، و چەندین کاری جیاوازی تاقیکردووەتەوە تا گەیشتووەتە...

    Credit the people on this episode

  2. ئەو شتانەی ژیان و بزنس فێریان کردم | ئیسماعیل خورماڵی

    Sep 8, 20263 hr 30 minAudio

    لەم زنجیرەیەدا لەگەڵ مامۆستا ئیسماعیل خوڕماڵی دادەنیشین؛ خاوەنکار، ڕاوێژکاری بزنس و نووسەری چەندین کتێب لە بواری بەڕێوەبردن و بازرگانیدا.مامۆستا ئیسماعیل ساڵانێکی زۆرە لە دامەزراوە و کۆمپانیاکاندا کاری کردووە، لە...

    Credit the people on this episode

  3. خەمی داهاتووی خۆت هەڵبگرە و ئیشی لەسەر بکە | پێشەوا ئەحمەد

    Aug 17, 20263 hr 23 minAudio

    لەم زنجیرەیەدا لەگەڵ پێشەوا ئەحمەد دادەنیشین؛ خاوەنکار، ڕاهێنەری بەڕێوەبردن و کارمەندی پێشووی مێتا (فەیسبووک) لە دوبلین.پێشەوا لە هەڵەبجەوە دەستیپێکرد، ساڵانێک لە کوردستان ئیشی کرد، پاشان مێتا بانگی کرد و بوو بە...

    Credit the people on this episode

  4. مانای پارە لە ژیاندا | د. سەلمان نادر

    Jul 28, 20263 hr 2 minAudio

    لەم زنجیرەیەدا لەگەڵ د. سەلمان دادەنیشین؛ د. سەلمان باکگراوندێکی ئەکادیمی، ئاینی، بازرگانی، مەعریفی و فەلسەفی هەیە کە ئەزمونی بازاڕ، وانە وتنەوە و ئەکادیمیای هەیە.لەگەڵ دکتۆر باسی لایەنی مەعنەوی و فەلسەفی پارە و بزنس...

    Credit the people on this episode

  5. کاتێک خولیاکەت دەکەیتە بزنس | ئارەزوو باراوی

    Jul 14, 20261 hr 27 minAudio

    لەم زنجیرەیدا لەگەڵ ئارەزو باراوی دادەنیشین، ئارەزوو دامەزرێنەری کوردستان ئاوتدۆر؛ یەکەم کۆمپانیای گەشتیاری ناوخۆ لە کوردستان.ئارەزوو لە خولیایەکی سادەوە دەستیپێکرد؛ لە ساڵی ٢٠١٣ لەگەڵ هاوڕێکانی دەچوونە شاخڕەوی، پاشان...

    Credit the people on this episode