Skip to content
PodSubs
ShowsPeopleGuestsJobsNewsEvents
More
BlogPodCred
Menu
ShowsPeopleGuestsJobsNewsEventsBlogPodCredNetworksSign in
Join nowSign in
  • Shows
  • People
  • Jobs
  • News
  • More
    • Guests
    • Events
    • Blog
    • PodCred
    • Networks
    Join nowSign in

Founders

Founders artwork

کاتێک خولیاکەت دەکەیتە بزنس | ئارەزوو باراوی

Jul 14, 20261 hr 27 minAudioSeason 1, Episode 15
ShareXLinkedInFacebookWhatsAppEmail

لەم زنجیرەیدا لەگەڵ ئارەزو باراوی دادەنیشین، ئارەزوو دامەزرێنەری کوردستان ئاوتدۆر؛ یەکەم کۆمپانیای گەشتیاری ناوخۆ لە کوردستان.ئارەزوو لە خولیایەکی سادەوە دەستیپێکرد؛ لە ساڵی ٢٠١٣ لەگەڵ هاوڕێکانی دەچوونە شاخڕەوی، پاشان ئەو خولیایەی کردە بزنسێک و تۆڕێک لە گروپی شاخەوانی. ئەمڕۆش ئارەزوو کوردستان بە جیهان دەناسێنێت.لەم زنجیرەیەدا قووڵ دەبینەوە لە بزنسی گەشتوگوزار: بۆ کوێ بڕۆیت، چی بخۆیت، و بۆچی کوردستان یەکێکە لە جوانترین شوێنەکانی جیهان. هەروەها چیرۆکی ئارەزوو دەبیستین؛ منداڵی، گەڕانەوە بۆ کوردستان، فێربوونی زمان، و ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی بوونەوە، دامەزراندنی ئیشێک کە پێشتر کەس نەیکردووە.لەم زنجیرەیەدا باسی ئەمانە ئەکەین:چۆن یەکەم کۆمپانیای گەشتیاری خۆماڵی کوردستان دامەزرا؟بزنسی گەشتوگوزار چۆن پارە پەیدا دەکات?بازاڕی گەشتوگوزار لە کوردستانبۆچی نرخی گەشتەکان گرانە؟گەشتوگوزاری زۆر = بازرگانی زۆر بۆ ووڵاتکوردستان چی هەیە و جیاوازییەکەی چییە؟خۆشترین شوێنەکانی گەشتکردن لە کوردستانخۆشترین خواردن و خواردنگەکانکوێ خۆشە بۆ گەشت لە دەرەوەی کوردستانچیرۆکی ئارەزوو، منداڵی و خۆدۆزینەوەئامۆژگاری بۆ گەنجان✨ فاوندەرز پۆدکاستێکە کە تێیدا خاوەنکاران، سەرکردەکان و دامەزرێنەرانی بە ئەزموون باسی چیرۆکی خۆیان ئەکەن.هەر ئەڵقەیەک بە قووڵی ئەچێتە ناو چۆنییەتی دەستپێکردنی کارەکان، گەشەپێدان و بەردەوامبوونی - لە بیرۆکەی دەستپێکردنەوە تا سەرکەوتنی بزنسەکە، ئاستەنگ و چارەسەرکردنی کێشەکان.گەر ئەتەوێت کاری تایبەت بە خۆت دەست پێ بکەیت، تەنها حەزت لە بوارەکەیە، یان ئەتەوێ گەشە بە بازرگانییەکەت بدەیت. فاوندەرز ئەو شوێنەیە کە چیرۆکی پشت بزنسەکانی تێدا دەگێڕدرێتەوە، لەگەڵمان بن.بەستەرەکان:ئینستاگرامی پێشکەشکار - ئەحمەد یوسف:https://www.instagram.com/ahmedyu_uf/ئینستاگرامی میوان - ئارەزو باراوی:https://www.instagram.com/roadoholic/ئینستاگرامی کوردستان ئاوتدۆر:https://www.instagram.com/kurdistan_outdoor/sponsors:دی ئۆفیس:https://www.instagram.com/deoffice.iq/?hl=enبەشەکان0:00 دەستپێک00:54 باسی چی ئەکەین1:55 دەستپێکی بازرگانی گەشتوگوزار4:05 بازرگانی و پارە پەیداکردن6:20 بازرگانی گەشتوگوزار9:25 بازاڕی بوارەکە چۆڵە؟10:48 جیاوازی ئێوە چییە؟13:27 ئەزموونی گەشت لەگەڵ کوردستان ئاوتدۆر15:35 هۆکاری نرخی گرانی گەشتەکان19:35 گەشتەکانتان چۆن دەستپێئەکات؟22:12 سپۆنسەر23:13 سوودی ماددی بزنسەکە و ئامانجی ئیشەکە27:09 گۆڕانی سێکتەری گەشتوگوزار28:24 پێشنیاز بۆ سێکتەری گەشتوگوزار32:20 گەشتوگوزاری زۆر = بازرگانی زۆر34:36 کوردستان چی هەیە؟37:09 جیاوازی کوردستان39:06 سپۆنسەر39:30 ناسنامە و پێشکەوتنی بواری گەشتوگوزار40:28 خۆشترین شوێنەکانی کوردستان44:06 خۆشترین خواردن و خواردنگەکان49:39 چیرۆکی ئارەزوو و خۆدۆزینەوە57:45 منداڵی1:02:37 سەرەتاکان لە کوردستان - فێربوونی زمان1:11:25 سپۆنسەر1:11:59 جل و بەرگ وباوەڕ1:16:54 کوێ خۆشە بۆ گەشت لە دەرەوەی کوردستان1:21:30 لە چی پەشیمانیت؟1:23:12 پلان و ئاواتی داهاتوو؟1:23:55 شێوەزار1:26:03 کۆتایی

Audio and video play straight from the show's own hosting. PodSubs stores and serves no media.

Hosts and Guests

Nobody is credited on this episode yet.

Credit the people on this episode

Be the first to rate this episode

More episodes

All episodes
  1. تەمەنێک لە بزنس و کارکردن - کارگەی جوانڕۆ | حاجی سابیر

    Oct 21, 20261 hr 31 minAudio

    لەم زنجیرەیەدا لەگەڵ حاجی سابر دادەنیشین؛ دامەزرێنەری شیرەمەنی جوانڕۆ لە سلێمانی.حاجی سابر ساڵانێکی زۆرە کار دەکات. لە منداڵییەوە لە گوند لەگەڵ باوکی ئیشی کردووە، و چەندین کاری جیاوازی تاقیکردووەتەوە تا گەیشتووەتە...

    Credit the people on this episode

  2. ئەو شتانەی ژیان و بزنس فێریان کردم | ئیسماعیل خورماڵی

    Sep 8, 20263 hr 30 minAudio

    لەم زنجیرەیەدا لەگەڵ مامۆستا ئیسماعیل خوڕماڵی دادەنیشین؛ خاوەنکار، ڕاوێژکاری بزنس و نووسەری چەندین کتێب لە بواری بەڕێوەبردن و بازرگانیدا.مامۆستا ئیسماعیل ساڵانێکی زۆرە لە دامەزراوە و کۆمپانیاکاندا کاری کردووە، لە...

    Credit the people on this episode

  3. خەمی داهاتووی خۆت هەڵبگرە و ئیشی لەسەر بکە | پێشەوا ئەحمەد

    Aug 17, 20263 hr 23 minAudio

    لەم زنجیرەیەدا لەگەڵ پێشەوا ئەحمەد دادەنیشین؛ خاوەنکار، ڕاهێنەری بەڕێوەبردن و کارمەندی پێشووی مێتا (فەیسبووک) لە دوبلین.پێشەوا لە هەڵەبجەوە دەستیپێکرد، ساڵانێک لە کوردستان ئیشی کرد، پاشان مێتا بانگی کرد و بوو بە...

    Credit the people on this episode

  4. مانای پارە لە ژیاندا | د. سەلمان نادر

    Jul 28, 20263 hr 2 minAudio

    لەم زنجیرەیەدا لەگەڵ د. سەلمان دادەنیشین؛ د. سەلمان باکگراوندێکی ئەکادیمی، ئاینی، بازرگانی، مەعریفی و فەلسەفی هەیە کە ئەزمونی بازاڕ، وانە وتنەوە و ئەکادیمیای هەیە.لەگەڵ دکتۆر باسی لایەنی مەعنەوی و فەلسەفی پارە و بزنس...

    Credit the people on this episode

  5. لە دەستگێڕییەوە بۆ خاوەنکاری | بیلال سەعید

    Jul 13, 20262 hr 44 minAudio

    لەم زنجیرەیەدا لەگەڵ بیلال سەعید دامەزرێنەری موڵک نیوس دادەنیشین و باسی بزنس، خۆپێگەیاندن، کارکردن و عەقارات و زۆر شتی تر دەکەین✨ فاوندەرز پۆدکاستێکە کە تێیدا خاوەنکاران، سەرکردەکان و دامەزرێنەرانی بە ئەزموون باسی...

    Credit the people on this episode