Skip to content
PodSubs
ShowsPeopleGuestsJobsNewsEvents
More
BlogPodCred
Menu
ShowsPeopleGuestsJobsNewsEventsBlogPodCredNetworksSign in
Join nowSign in
  • Shows
  • People
  • Jobs
  • News
  • More
    • Guests
    • Events
    • Blog
    • PodCred
    • Networks
    Join nowSign in

Founders

Founders artwork

دامەزراندنی کۆمپانیا لە بواری تەکنەلۆجیا (IT) | زانا عوسمان

Nov 20, 20252 hr 31 minAudioSeason 1, Episode 5
ShareXLinkedInFacebookWhatsAppEmail

لەم زنجیرەیەدا لەگەڵ زانا عوسمان دامەزرێنەری کۆمپانیای Sharp Soft دادەنیشین کە یەکێکە لە کۆمپانیا پێشەنگەکانی لە بواری IT و ERPی سلێمانی. کاک زانا گەشتێکی درێژی کارکردنی هەیە هەر لە کرێکاری و شۆفێری تەکسی لە کاتی زانکۆدا تا دامەزراندنی کۆمپانیایەکی IT پێشکەوتوو کە ئێستا پەرە بە سیستەمی ERP، نەرمەکاڵا زیرەکەکان، چارەسەرەکانی تۆڕ، بەدواداچوونی GPS، و پلاتفۆرمی تایبەتمەند بۆ بازرگانی و کەرتەکانی حکومەت دەدات. باسی IT لە کوردستان ئەکەین - چەند بەشی هەیە، چۆن خوێندکاران دەتوانن بوارێکی گونجاو هەڵبژێرن، و جیاوازی نێوان زانستی کۆمپیوتەر، پرۆگرامسازی، نێتوۆرک، ئاسایشی ئەلیکترۆنی، ڕۆبۆتیک، AI و زۆر شتی تر. هەروەها باس لەوە دەکەین: • دەستپێکردنی کۆمپانیایەکی ئایتی لە سفرەوە • چۆن ERP و سیستمی گەورە دروست دەکرێت • داهاتووی IT و AI • ئەزموونی سەرەتای کارکردنی کاک زانا پێش زانکۆ • چۆن خولیای IT دۆزییەوە، هەرچەندە پلانی بۆ دانەنابوو • ئامۆژگاری بۆ ئەو گەنجانەی کە دەچنە ناو بواری تەکنەلۆژیا ✨ فاوندەرز پۆدکاستێکە کە تێیدا خاوەنکاران، سەرکردەکان و دامەزرێنەرانی بە ئەزموون باسی چیرۆکی خۆیان ئەکەن. هەر ئەڵقەیەک بە قووڵی ئەچێتە ناو چۆنییەتی دەستپێکردنی کارەکان، گەشەپێدان و بەردەوامبوونی - لە بیرۆکەی دەستپێکردنەوە تا سەرکەوتنی بزنزەکە، ئاستەنگ و چارەسەرکردنی کێشەکان. گەر ئەتەوێت کاری تایبەت بە خۆت دەست پێ بکەیت، تەنها حەزت لە بوارەکەیە، یان ئەتەوێ گەشە بە بازرگانییەکەت بدەیت. فاوندەرز ئەو شوێنەیە کە چیرۆکی پشت بزنسەکانی تێدا دەگێڕدرێتەوە، لەگەڵمان بن. بەشەکان0:00 دەستپێک1:40 وەرزش و تۆپی پێ4:05 ناوی کۆمپانیای Sharp Soft5:56 بواری کارکردن9:28 سیستمەکانتان ئامادەیە بۆ بەکارهێنان؟11:50 منداڵی و شوێنی لە دایکبوون12:50 یاریزان لە یانەی سلێمانی13:41 کارکردنی منداڵی15:08 باخداری و مەشتەل15:42 سیسبوونی گوڵی ناوماڵ16:45 بۆچی بە منداڵی ئیشت ئەکرد؟18:05 کاری شۆفێری تاکسی19:30 کاریگەری کارکردن لەسەر خوێندن22:04 چۆن حەز بۆ بواری خوێندن دروستبوو؟23:29 پرۆژەی دەرچوون پێشبینی کەشوهەوا26:26 کارکردن دوای زانکۆ31:06 سپۆنسەر31:36 دامەزراندنی شارپ سۆفت35:51 خزمەتگوزارییەکانی سەرەتا و ERP (سیستمی بەڕێوەبردن)38:04 تێچوو و بردنەوەی خەڵاتی جیهانی40:33 ڕکابەری کردن و سەرکەوتنی شارپ سۆفت42:10 چۆن سیستمەکەی ئێوە لە دامەزراوەکەم بەکاربهێنم؟43:59 هەنگاوەکانی ئامادە بوونی سیستمەکە بۆ بەکارهێنان؟45:15 نرخی سیستمەکە و شێوازی فرۆشتن47:35 کاریگەری کولتور لەسەر بازرگانی کوردستان 48:50 متمانەی کڕیار49:53 سەرەتای دامەزراندن قورس بوو؟54:32 دروستکردنی ستافی دڵسۆز56:56 ژینگەی دروستی کارکردن1:00:07 سپۆنسەر1:00:38 کارمەندی باش و بەتوانا1:02:55 باش بوون لەگەڵ کارمەند ئیش پێشدەخات؟1:04:10 دروست کردنی کلتور و ژینگەی کاری باش1:07:12 پارە تا چەند گرنگە لە بازرگانیدا؟1:09:44 مانەوە و مورتاحی کارمەند1:13:57 بەراوردی ERPی شارپ سۆفت بە کۆمپانیا جیهانییەکان1:17:38 نرخی ERPی شارپ سۆفت و بۆ کێ پێویستە1:20:33 جیاوازی بەکارهێنانی سیستم و نەبوونی سیستم1:24:33 شارپ سۆفت لە ماوەی چەندێکدا گۆڕانکاری دروست دەکات؟1:27:07 شێواز و کێشەکانی فرۆشتن1:29:12 بڕیاری مەترسیداری خاوەنکار1:32:16 مامەڵەی دروست1:33:46 سیستمی خوێندن لە بەشە تەکنەلۆجییەکان1:37:22 خوێندکار چ بەشێک هەڵبژێرێت؟1:40:46 بەشەکانی IT کامانەن و چۆن هەڵیبژێرین؟1:42:45 پرکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین1:43:39 زانکۆلاین چۆن بەشەکانت بۆ هەڵئەبژێرێت؟1:45:37 هەڵەی پردکردنەوە لە فۆرمی زانکۆلاین1:47:12 خوێندنی تیۆری بە تەنیا ئەبێتە هۆی سەرکەوتن؟1:52:40 سیستمی زانکۆ ڕێگرە بۆ خۆبەرەوپێشبردن؟1:56:03 کاریگەری AI لەسەر ئیش1:58:47 بەکارهێنانی AI لە شارپ سۆفت1:59:37 گرنگە بەکارهێنەرێکی باشی AI بیت2:00:31 سپۆنسەر2:00:55 شارپ سۆفت چۆن AI بەکار ئەهێنێت؟2:03:26 AI چییە و چۆن ئیش ئەکات؟2:08:26 AI ئەبێتە هۆکاری تەمەڵی2:10:36 پلانی داهاتوو2:12:12 حکومەتی ئەلیکترۆنی2:13:08 بۆچی دائیرەکان خاون؟2:18:40 لە چی پەشیمانی؟2:22:06 چۆن ئیش دەستپێبکەین لە بواری تەکنەلۆجی2:28:10 دیڤیلۆپەرەکان بە AI ئیش ئەکەن؟2:28:45 بۆ وەرگرنتی کارمەند چی گرنگە؟2:30:02 ئەپلیکەیشن دروست ئەکەن؟2:30:43 کۆتایی

Audio and video play straight from the show's own hosting. PodSubs stores and serves no media.

Hosts and Guests

Nobody is credited on this episode yet.

Credit the people on this episode

Be the first to rate this episode

More episodes

All episodes
  1. تەمەنێک لە بزنس و کارکردن - کارگەی جوانڕۆ | حاجی سابیر

    Oct 21, 20261 hr 31 minAudio

    لەم زنجیرەیەدا لەگەڵ حاجی سابر دادەنیشین؛ دامەزرێنەری شیرەمەنی جوانڕۆ لە سلێمانی.حاجی سابر ساڵانێکی زۆرە کار دەکات. لە منداڵییەوە لە گوند لەگەڵ باوکی ئیشی کردووە، و چەندین کاری جیاوازی تاقیکردووەتەوە تا گەیشتووەتە...

    Credit the people on this episode

  2. ئەو شتانەی ژیان و بزنس فێریان کردم | ئیسماعیل خورماڵی

    Sep 8, 20263 hr 30 minAudio

    لەم زنجیرەیەدا لەگەڵ مامۆستا ئیسماعیل خوڕماڵی دادەنیشین؛ خاوەنکار، ڕاوێژکاری بزنس و نووسەری چەندین کتێب لە بواری بەڕێوەبردن و بازرگانیدا.مامۆستا ئیسماعیل ساڵانێکی زۆرە لە دامەزراوە و کۆمپانیاکاندا کاری کردووە، لە...

    Credit the people on this episode

  3. خەمی داهاتووی خۆت هەڵبگرە و ئیشی لەسەر بکە | پێشەوا ئەحمەد

    Aug 17, 20263 hr 23 minAudio

    لەم زنجیرەیەدا لەگەڵ پێشەوا ئەحمەد دادەنیشین؛ خاوەنکار، ڕاهێنەری بەڕێوەبردن و کارمەندی پێشووی مێتا (فەیسبووک) لە دوبلین.پێشەوا لە هەڵەبجەوە دەستیپێکرد، ساڵانێک لە کوردستان ئیشی کرد، پاشان مێتا بانگی کرد و بوو بە...

    Credit the people on this episode

  4. مانای پارە لە ژیاندا | د. سەلمان نادر

    Jul 28, 20263 hr 2 minAudio

    لەم زنجیرەیەدا لەگەڵ د. سەلمان دادەنیشین؛ د. سەلمان باکگراوندێکی ئەکادیمی، ئاینی، بازرگانی، مەعریفی و فەلسەفی هەیە کە ئەزمونی بازاڕ، وانە وتنەوە و ئەکادیمیای هەیە.لەگەڵ دکتۆر باسی لایەنی مەعنەوی و فەلسەفی پارە و بزنس...

    Credit the people on this episode

  5. کاتێک خولیاکەت دەکەیتە بزنس | ئارەزوو باراوی

    Jul 14, 20261 hr 27 minAudio

    لەم زنجیرەیدا لەگەڵ ئارەزو باراوی دادەنیشین، ئارەزوو دامەزرێنەری کوردستان ئاوتدۆر؛ یەکەم کۆمپانیای گەشتیاری ناوخۆ لە کوردستان.ئارەزوو لە خولیایەکی سادەوە دەستیپێکرد؛ لە ساڵی ٢٠١٣ لەگەڵ هاوڕێکانی دەچوونە شاخڕەوی، پاشان...

    Credit the people on this episode