Skip to content
PodSubs
ShowsPeopleGuestsJobsNewsEvents
More
BlogPodCred
Menu
ShowsPeopleGuestsJobsNewsEventsBlogPodCredNetworksSign in
Join nowSign in
  • Shows
  • People
  • Jobs
  • News
  • More
    • Guests
    • Events
    • Blog
    • PodCred
    • Networks
    Join nowSign in

Founders

Founders artwork

پارە و وەبەرهێنان | د. سۆران صادق

Mar 25, 20263 hr 57 minAudioSeason 1, Episode 11
ShareXLinkedInFacebookWhatsAppEmail

لەم زنجیرەی فاوندەرز، لەگەڵ دکتۆر سۆران دادەنیشین - مامۆستای زانکۆ لە بواری دارایی و بازرگانێک کە زانیاری ئەکادیمی لەگەڵ ئەزموونی بازرگانی ڕاستی تێکەڵ دەکات.ئەمە گفتوگۆیە باسێکی قووڵە، مرۆڤەکان چۆن بیردەکەنەوە، چۆن هەڵسوکەوت دەکەن و چۆن بڕیار دەدەن لە ڕووی داراییەوە.دکتۆر سۆران گەشتەکەی لە سەرەتایەکی سەختەوە لە ئەوروپا بۆ خوێندن و بنیاتنانی چەندین بزنس لە بەریتانیا و کوردستاندا باس دەکات - لەوانەش کارە سەرکەوتووەکانی، شکستەکان، و وانەکانی پشت هەریەکەیان. لە کارکردن لە کرێکاری کردنەوە تا بەڕێوەبردنی کۆمپانیا و وانەوتنەوە لە بواری دارایی.هەروەها بە قووڵی باس لە پارە و وەبەرهێنان ئەکەین، چۆن بتوانین کۆنترۆلی پارە لە دەست خۆمان بێت و لە داهاتوودا دەوڵەمەند بین و پارە نەبێتە کێشە بۆ ژیانمان.لەم ئەڵقەیەدا باس لەمانە دەکەین:- وەبەرهێنان و پارە- ترس لە وەبەرهێنان- بۆچی لە خانووی کرێدا ئەژیت لە کاتێکدا ئەتوانن چەند خانوویەک بکریت؟- ئایا بەڕاستی کڕینی خانوو بڕیارێکی دارایی زیرەکانەیە یان بڕیاڕێکی سۆزدارییە؟- هەژاری پەیوەندی بە پارە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە ڕەفتار و زانیارییەوە هەیە- جیاوازی نێوان کارکردن بۆ دەوڵەمەندبوون و کارکردن بۆ ئەوەی هەژار نەبیت- زانیاری دارایی کرداری ئەوێت نەک تەنها زانیاری- وەبەرهێنان، پاشەکەوتکردن و پلانی درێژخایەن- وەبەرهێنان لە زێڕ- ئازادی دارایی- پەیوەندی نێوان دارایی و ئایین- بۆچی خەڵک لە بڕیارە داراییەکان پەشیمان دەبنەوە و چۆن خۆیان لێی بەدوور بگرنهەروەها لێکۆڵینەوە لەوە دەکەین کە چۆن هەست و خوو و بیرکردنەوە دەرئەنجامە داراییەکان زیاتر لە خودی داهات لە قاڵب دەدەن.ئەگەر دەتەوێت لە پارە تێبگەیت لە دەرەوەی ئامۆژگاری ئاستی ڕووکەش - ئەم زنجیرەیە بیرکردنەوەت ئەگۆڕێت.بەستەرەکان:ئینستاگرامی پێشکەشکار - ئەحمەد یوسف:https://www.instagram.com/ahmedyu_uf/ئینستاگرامی د. سۆران:https://www.instagram.com/soran_habyl_sadik/پەڕەی ماستەرمایند لە فەیسبووک:https://www.facebook.com/share/18Rv64odWg/?mibextid=wwXIfr

Audio and video play straight from the show's own hosting. PodSubs stores and serves no media.

Hosts and Guests

Nobody is credited on this episode yet.

Credit the people on this episode

Be the first to rate this episode

More episodes

All episodes
  1. تەمەنێک لە بزنس و کارکردن - کارگەی جوانڕۆ | حاجی سابیر

    Oct 21, 20261 hr 31 minAudio

    لەم زنجیرەیەدا لەگەڵ حاجی سابر دادەنیشین؛ دامەزرێنەری شیرەمەنی جوانڕۆ لە سلێمانی.حاجی سابر ساڵانێکی زۆرە کار دەکات. لە منداڵییەوە لە گوند لەگەڵ باوکی ئیشی کردووە، و چەندین کاری جیاوازی تاقیکردووەتەوە تا گەیشتووەتە...

    Credit the people on this episode

  2. ئەو شتانەی ژیان و بزنس فێریان کردم | ئیسماعیل خورماڵی

    Sep 8, 20263 hr 30 minAudio

    لەم زنجیرەیەدا لەگەڵ مامۆستا ئیسماعیل خوڕماڵی دادەنیشین؛ خاوەنکار، ڕاوێژکاری بزنس و نووسەری چەندین کتێب لە بواری بەڕێوەبردن و بازرگانیدا.مامۆستا ئیسماعیل ساڵانێکی زۆرە لە دامەزراوە و کۆمپانیاکاندا کاری کردووە، لە...

    Credit the people on this episode

  3. خەمی داهاتووی خۆت هەڵبگرە و ئیشی لەسەر بکە | پێشەوا ئەحمەد

    Aug 17, 20263 hr 23 minAudio

    لەم زنجیرەیەدا لەگەڵ پێشەوا ئەحمەد دادەنیشین؛ خاوەنکار، ڕاهێنەری بەڕێوەبردن و کارمەندی پێشووی مێتا (فەیسبووک) لە دوبلین.پێشەوا لە هەڵەبجەوە دەستیپێکرد، ساڵانێک لە کوردستان ئیشی کرد، پاشان مێتا بانگی کرد و بوو بە...

    Credit the people on this episode

  4. مانای پارە لە ژیاندا | د. سەلمان نادر

    Jul 28, 20263 hr 2 minAudio

    لەم زنجیرەیەدا لەگەڵ د. سەلمان دادەنیشین؛ د. سەلمان باکگراوندێکی ئەکادیمی، ئاینی، بازرگانی، مەعریفی و فەلسەفی هەیە کە ئەزمونی بازاڕ، وانە وتنەوە و ئەکادیمیای هەیە.لەگەڵ دکتۆر باسی لایەنی مەعنەوی و فەلسەفی پارە و بزنس...

    Credit the people on this episode

  5. کاتێک خولیاکەت دەکەیتە بزنس | ئارەزوو باراوی

    Jul 14, 20261 hr 27 minAudio

    لەم زنجیرەیدا لەگەڵ ئارەزو باراوی دادەنیشین، ئارەزوو دامەزرێنەری کوردستان ئاوتدۆر؛ یەکەم کۆمپانیای گەشتیاری ناوخۆ لە کوردستان.ئارەزوو لە خولیایەکی سادەوە دەستیپێکرد؛ لە ساڵی ٢٠١٣ لەگەڵ هاوڕێکانی دەچوونە شاخڕەوی، پاشان...

    Credit the people on this episode