Skip to content
PodSubs
ShowsPeopleGuestsJobsNewsEvents
More
BlogPodCred
Menu
ShowsPeopleGuestsJobsNewsEventsBlogPodCredNetworksSign in
Join nowSign in
  • Shows
  • People
  • Jobs
  • News
  • More
    • Guests
    • Events
    • Blog
    • PodCred
    • Networks
    Join nowSign in

Founders

Founders artwork

سۆشیاڵ میدیای بزنسەکان، ناوەڕۆک، ستراتیجی و براندی کەسی | سەڵاح هەورامی

Feb 16, 20262 hr 25 minAudioSeason 1, Episode 10
ShareXLinkedInFacebookWhatsAppEmail

لە زنجیرەی ١٠ی فاوندەرز لەگەڵ سەڵاح هەورامی پسپۆڕی مارکێتینگی سۆشیال میدیا دادەنیشین, بە وردی قسە لەسەر بازاڕگەری و مارکێتینگ، سۆشیاڵ میدیا، ناوەڕۆک، براندی کەسی و ئینفلوێنسەرەکان ئەکەین.باسی ئەوە ئەکەین بازاڕگەری چۆن بکرێت، پەیجێکی ئۆنلاین و بزنسی گەورە چۆن ڕیکلام بکەن، ناوەڕۆک و ستراتیجی چییە و چۆن دابنرێت.هەروەها باس لەمانە ئەکەین:- بۆچی ئەو بزنسانەی کە لە ئێستاوە سەرکەوتوون لە دەرەوە هێشتا پێویستیان بە سۆشیال میدیا هەیە- ئەگەر پارەیەک بۆ مارکێتینگ خەرج بکەیت، ئایا یەکسەر پارەکە ئەگەڕێتەوە؟- ئایا بەڕاستی ریکلام شایەنی پارە سەرفکردنە؟- ڕیکلام خۆی بڵاوبێتەوە یان سپۆنسەر بکرێت؟- چۆن خاوەن بزنسە بچووکەکان دەتوانن سۆشیال میدیای خۆیان بەڕێوەببەن؟- دانانی پەیجی ئۆنلاین باشترین ڕێگەیە بۆ دەسپێکردنی بزنسی بچووک؟- بۆچی زۆرێک لە خاوەنکارەکان دوودڵن لە وەبەرهێنان لە بازاڕکردندا- ئایا مارکێتینگ تەنها پەیوەندی بە فرۆشتنەوە هەیە، یان پەیوەندی بە پێدانی بەهاشەوە هەیە؟- نموونەی کارێکی سەرکەوتووی مارکێتین- براندی کەسی- بزنسی گەورە و بچووک چۆن ریکلام بکەن- ناوەڕۆک و ستراتیجی بزنس و سۆشیاڵ میدیاهەروەها باس لەوە دەکەین کە چۆن مرۆڤەکان بە شێوەی ئۆنلاین ڕەفتار دەکەن، چۆن بڕیارەکان کاریگەرییان لەسەرە و چی بە سۆشیال میدیای کۆمپانیایەکدا بگۆڕێت.ئەگەر تۆ دامەزرێنەر، خاوەنی بزنس، یان پلانت هەیە شتێکی تایبەت بە خۆت دەستپێبکەیت - ئەم ئەڵقەیە یارمەتیت دەدات بیرکردنەوەیەکی ستراتیژیتر لەبارەی مارکێتینگەوە بکەیتەوە لەبری ئەوەی لە ڕووی سۆزدارییەوە بیربکەیتەوە.✨ فاوندەرز پۆدکاستێکە کە تێیدا خاوەنکاران، سەرکردەکان و دامەزرێنەرانی بە ئەزموون باسی چیرۆکی خۆیان ئەکەن.هەر ئەڵقەیەک بە قووڵی ئەچێتە ناو چۆنییەتی دەستپێکردنی کارەکان، گەشەپێدان و بەردەوامبوونی - لە بیرۆکەی دەستپێکردنەوە تا سەرکەوتنی بزنسەکە، ئاستەنگ و چارەسەرکردنی کێشەکان.گەر ئەتەوێت کاری تایبەت بە خۆت دەست پێ بکەیت، تەنها حەزت لە بوارەکەیە، یان ئەتەوێ گەشە بە بازرگانییەکەت بدەیت. فاوندەرز ئەو شوێنەیە کە چیرۆکی پشت بزنسەکانی تێدا دەگێڕدرێتەوە، لەگەڵمان بن.بەستەرەکان:ئینستاگرامی پێشکەشکار - ئەحمەد یوسف:https://www.instagram.com/ahmedyu_uf/ئینستاگرامی سەڵاح هەورامی:https://www.instagram.com/salah__bashir/ئینستاگرای ئاورا ئەیجینسی:https://www.instagram.com/aura.agency.iq/سپۆنسەرەکان:دیکۆر هۆم لە فەیسبوک:https://www.facebook.com/decorhomeسیمپل لە ئینستاگرام:

Audio and video play straight from the show's own hosting. PodSubs stores and serves no media.

Hosts and Guests

Nobody is credited on this episode yet.

Credit the people on this episode

Be the first to rate this episode

More episodes

All episodes
  1. تەمەنێک لە بزنس و کارکردن - کارگەی جوانڕۆ | حاجی سابیر

    Oct 21, 20261 hr 31 minAudio

    لەم زنجیرەیەدا لەگەڵ حاجی سابر دادەنیشین؛ دامەزرێنەری شیرەمەنی جوانڕۆ لە سلێمانی.حاجی سابر ساڵانێکی زۆرە کار دەکات. لە منداڵییەوە لە گوند لەگەڵ باوکی ئیشی کردووە، و چەندین کاری جیاوازی تاقیکردووەتەوە تا گەیشتووەتە...

    Credit the people on this episode

  2. ئەو شتانەی ژیان و بزنس فێریان کردم | ئیسماعیل خورماڵی

    Sep 8, 20263 hr 30 minAudio

    لەم زنجیرەیەدا لەگەڵ مامۆستا ئیسماعیل خوڕماڵی دادەنیشین؛ خاوەنکار، ڕاوێژکاری بزنس و نووسەری چەندین کتێب لە بواری بەڕێوەبردن و بازرگانیدا.مامۆستا ئیسماعیل ساڵانێکی زۆرە لە دامەزراوە و کۆمپانیاکاندا کاری کردووە، لە...

    Credit the people on this episode

  3. خەمی داهاتووی خۆت هەڵبگرە و ئیشی لەسەر بکە | پێشەوا ئەحمەد

    Aug 17, 20263 hr 23 minAudio

    لەم زنجیرەیەدا لەگەڵ پێشەوا ئەحمەد دادەنیشین؛ خاوەنکار، ڕاهێنەری بەڕێوەبردن و کارمەندی پێشووی مێتا (فەیسبووک) لە دوبلین.پێشەوا لە هەڵەبجەوە دەستیپێکرد، ساڵانێک لە کوردستان ئیشی کرد، پاشان مێتا بانگی کرد و بوو بە...

    Credit the people on this episode

  4. مانای پارە لە ژیاندا | د. سەلمان نادر

    Jul 28, 20263 hr 2 minAudio

    لەم زنجیرەیەدا لەگەڵ د. سەلمان دادەنیشین؛ د. سەلمان باکگراوندێکی ئەکادیمی، ئاینی، بازرگانی، مەعریفی و فەلسەفی هەیە کە ئەزمونی بازاڕ، وانە وتنەوە و ئەکادیمیای هەیە.لەگەڵ دکتۆر باسی لایەنی مەعنەوی و فەلسەفی پارە و بزنس...

    Credit the people on this episode

  5. کاتێک خولیاکەت دەکەیتە بزنس | ئارەزوو باراوی

    Jul 14, 20261 hr 27 minAudio

    لەم زنجیرەیدا لەگەڵ ئارەزو باراوی دادەنیشین، ئارەزوو دامەزرێنەری کوردستان ئاوتدۆر؛ یەکەم کۆمپانیای گەشتیاری ناوخۆ لە کوردستان.ئارەزوو لە خولیایەکی سادەوە دەستیپێکرد؛ لە ساڵی ٢٠١٣ لەگەڵ هاوڕێکانی دەچوونە شاخڕەوی، پاشان...

    Credit the people on this episode