Skip to content
PodSubs
ShowsPeopleGuestsJobsNewsEvents
More
BlogPodCred
Menu
ShowsPeopleGuestsJobsNewsEventsBlogPodCredNetworksSign in
Join nowSign in
  • Shows
  • People
  • Jobs
  • News
  • More
    • Guests
    • Events
    • Blog
    • PodCred
    • Networks
    Join nowSign in

Founders

Founders artwork

براندی کەسی - خەڵکی تۆ چۆن ئەبینن؟ | داوەر لهۆنی

Jul 13, 20262 hr 5 minAudioSeason 1, Episode 13
ShareXLinkedInFacebookWhatsAppEmail

فاوندەرز - زنجیرەی ١٣ - داوەر لهۆنیلەوانەیە زۆر ئیش بکەیت و زۆریش ماندووبیت، بەڵام کەس نەتناسێت و لای کەس گرنگ نەبێت ئیشەکانت. کێشەکە لە تۆ و زانست و لێهاتوویەکانت نییە، بەڵکو زۆر جار ئەوەیە کە نەتتوانیوە براندی کەسی خۆت دروست بکەیت و خەڵکی تۆیان بیر بکەوێتەوە کاتێک تۆیان پێویستەلەەم زنجیرەیەدا، میوانداری داوەر لهۆنی دەکەین؛ ڕاهێنەر و پسپۆڕی بواری براندی کەسی، کە ژیانی پیشەیی خۆی تەرخان کردووە بۆ یارمەتیدانی خاوەنکار و پڕۆفیشناڵەکان بۆ ئەوەی ناوێک بۆ خۆیان دروست بکەن - چ لە جیهانی ئۆنلاین یان لە دەرەوە.بە وردی باس لە هەموو لایەنەکانی براندی کەسی ئەکەین؛ لە ٥ کۆڵەکە سەرەکییەکەی براندی کەسییەوە‌ تا ئەوەی چی بڵاو بکەیتەوە، چۆن خۆت بناسێنیت، چۆن لە سۆشیاڵ میدیا دەربکەویت، و ئەو هەڵە باوانەی خەڵک دەیکەن لە کاتی دروستکردنی براندەکەیان.ئەگەر تۆ خاوەنکاریت، یان لە بوارێکی دیاریکراو کار ئەکەیت، یان نیەتی دەستێکردنت هەیە - ئەگەر خەڵک ناتناسن، ئەم زنجیرەیە بۆ تۆیە.تەوەرە سەرەکییەکانی ئەم زنجیرەیە:- واتای ڕاستەقینەی براندی کەسی و مێژووی سەرهەڵدانی.- ٥ پایە بنەڕەتییەکەی براندی کەسی.- جیاوازی نێوان ئینفلوێنسەر و خاوەن براندی کەسی.- چی بڵاو بکەیتەوە؟ - یاسای ناوەڕۆکی ٩-٩-١.- براندی کەسی بەرامبەر براندی بازرگانی.- کاریگەری ژیری دەستکرد (AI) لەسەر براندی کەسی.- کەی کاتی گونجاوە بۆ ئەوەی دەست بکەیت بە دروستکردنی براندەکەت؟- ئەو هەڵە گەورانەی خەڵک لە براندینگدا دەیکەن.- چۆن بە شێوەیەکی ڕاست و پڕۆفیشناڵ خۆت بناسێنیت؟- چۆن لە دەرەوەی سۆشیاڵ میدیا ناوبانگ بۆ خۆت دروست بکەیت؟- نموونەی زیندوو (Case Studies). بیرت بێت: ئەگەر خەڵک نەتناسن، ناتوانن هەڵتبژێرن. ئەم زنجیرەیە ئەو هاوکێشەیە ئەگۆڕێت.✨ فاوندەرز پۆدکاستێکە کە تێیدا خاوەنکاران، سەرکردەکان و دامەزرێنەرانی بە ئەزموون باسی چیرۆکی خۆیان ئەکەن.هەر ئەڵقەیەک بە قووڵی ئەچێتە ناو چۆنییەتی دەستپێکردنی کارەکان، گەشەپێدان و بەردەوامبوونی - لە بیرۆکەی دەستپێکردنەوە تا سەرکەوتنی بزنسەکە، ئاستەنگ و چارەسەرکردنی کێشەکان.گەر ئەتەوێت کاری تایبەت بە خۆت دەست پێ بکەیت، تەنها حەزت لە بوارەکەیە، یان ئەتەوێ گەشە بە بازرگانییەکەت بدەیت. فاوندەرز ئەو شوێنەیە کە چیرۆکی پشت بزنسەکانی تێدا دەگێڕدرێتەوە، لەگەڵمان بن.بەستەرەکان:ئینستاگرامی پێشکەشکار - ئەحمەد یوسف:https://www.instagram.com/ahmedyu_uf/ئەکاونتی ئینستاگرامی میوان - داوەر لهۆنی:https://www.instagram.com/dawarlihony/بەشەکان0:00 دەستپێک1:07 باسی چی ئەکەین؟2:33 ناوی داوەر لە چییەوە هاتووە؟3:13 براندی کەسی سوودی چییە؟6:30 براند چییە و کەی براند دروست بووە؟9:23 بنەماکانی براندی کەسی12:55 ئینفلوێنسەر15:00 بڵاوکردنەوە و ناوەڕۆک دروستکردن16:30 بەخشینی زانست17:49 سپۆنسەر19:37 بەرهەم\خزمەتگوزاری22:00 پرۆفایل و هاوبەشەکان23:12 ئینفلوێنسەر براندی کەسی نییە26:24 ژیانی تایبەت و دەرکەوتن27:20 شێوازی دەرکەوتن لە سۆشیاڵ میدیا28:30 بینەری زۆر34:10 چی بڵاو بکەمەوە؟ ٩-٩-١39:00 براندی بازرگانی یان براندی کەسی42:00 جیاوازی براندی کەسی و بازرگانی42:32 سپۆنسەر45:28 زیرەکی دەستکرد50:07 دەستپێکردن - براندی کەسی52:23 کەی دەستپێبکەم؟55:45 باشەکان دەربکەون1:00:30 سودی براندی کەسی1:03:49 نمونەی دەستپێکردن1:07:25 سپۆنسەر1:07:59 داوەر کێیە چۆن دەستیپێکردووە؟1:11:40 چۆن دەستپێکرد بە براندی کەسی؟1:13:41 هەڵەکانی دروستکردنی براندی کەسی1:15:25 پسپۆڕی و براندی کەسی1:23:12 چۆن خۆم بناسێنم؟1:37:38 وتاردان1:40:06 سپۆنسەر1:45:28 براندی ڕەسەن1:54:46 بازنەی پەیوەندییەکان1:59:01 لە دەرەوەی سۆشیاڵ میدیا چۆن خۆم بناسێنم؟2:02:51 لە چی پەشیمانیت؟2:04:05 وتەی کۆتایی2:04:50 کۆتایی

Audio and video play straight from the show's own hosting. PodSubs stores and serves no media.

Hosts and Guests

Nobody is credited on this episode yet.

Credit the people on this episode

Be the first to rate this episode

More episodes

All episodes
  1. تەمەنێک لە بزنس و کارکردن - کارگەی جوانڕۆ | حاجی سابیر

    Oct 21, 20261 hr 31 minAudio

    لەم زنجیرەیەدا لەگەڵ حاجی سابر دادەنیشین؛ دامەزرێنەری شیرەمەنی جوانڕۆ لە سلێمانی.حاجی سابر ساڵانێکی زۆرە کار دەکات. لە منداڵییەوە لە گوند لەگەڵ باوکی ئیشی کردووە، و چەندین کاری جیاوازی تاقیکردووەتەوە تا گەیشتووەتە...

    Credit the people on this episode

  2. ئەو شتانەی ژیان و بزنس فێریان کردم | ئیسماعیل خورماڵی

    Sep 8, 20263 hr 30 minAudio

    لەم زنجیرەیەدا لەگەڵ مامۆستا ئیسماعیل خوڕماڵی دادەنیشین؛ خاوەنکار، ڕاوێژکاری بزنس و نووسەری چەندین کتێب لە بواری بەڕێوەبردن و بازرگانیدا.مامۆستا ئیسماعیل ساڵانێکی زۆرە لە دامەزراوە و کۆمپانیاکاندا کاری کردووە، لە...

    Credit the people on this episode

  3. خەمی داهاتووی خۆت هەڵبگرە و ئیشی لەسەر بکە | پێشەوا ئەحمەد

    Aug 17, 20263 hr 23 minAudio

    لەم زنجیرەیەدا لەگەڵ پێشەوا ئەحمەد دادەنیشین؛ خاوەنکار، ڕاهێنەری بەڕێوەبردن و کارمەندی پێشووی مێتا (فەیسبووک) لە دوبلین.پێشەوا لە هەڵەبجەوە دەستیپێکرد، ساڵانێک لە کوردستان ئیشی کرد، پاشان مێتا بانگی کرد و بوو بە...

    Credit the people on this episode

  4. مانای پارە لە ژیاندا | د. سەلمان نادر

    Jul 28, 20263 hr 2 minAudio

    لەم زنجیرەیەدا لەگەڵ د. سەلمان دادەنیشین؛ د. سەلمان باکگراوندێکی ئەکادیمی، ئاینی، بازرگانی، مەعریفی و فەلسەفی هەیە کە ئەزمونی بازاڕ، وانە وتنەوە و ئەکادیمیای هەیە.لەگەڵ دکتۆر باسی لایەنی مەعنەوی و فەلسەفی پارە و بزنس...

    Credit the people on this episode

  5. کاتێک خولیاکەت دەکەیتە بزنس | ئارەزوو باراوی

    Jul 14, 20261 hr 27 minAudio

    لەم زنجیرەیدا لەگەڵ ئارەزو باراوی دادەنیشین، ئارەزوو دامەزرێنەری کوردستان ئاوتدۆر؛ یەکەم کۆمپانیای گەشتیاری ناوخۆ لە کوردستان.ئارەزوو لە خولیایەکی سادەوە دەستیپێکرد؛ لە ساڵی ٢٠١٣ لەگەڵ هاوڕێکانی دەچوونە شاخڕەوی، پاشان...

    Credit the people on this episode