Skip to content
PodSubs
ShowsPeopleGuestsJobsNewsEvents
More
BlogPodCred
Menu
ShowsPeopleGuestsJobsNewsEventsBlogPodCredNetworksSign in
Join nowSign in
  • Shows
  • People
  • Jobs
  • News
  • More
    • Guests
    • Events
    • Blog
    • PodCred
    • Networks
    Join nowSign in

Founders

Founders artwork

دامەزراوەی خێرخوازی (پارە، متمانە و شەفافیەت) | حاجی کاروان

Jan 6, 20261 hr 5 minAudioSeason 1, Episode 8
ShareXLinkedInFacebookWhatsAppEmail

لەم زنجیرەیەی فاوندەرز، لەگەڵ حاجی کاروان، کەسایەتییەکی ناسراوی کاری خێرخوازی و بانگخواز دادەنیشین، باسی ڕێکخراوی بەختەوەری و شێوازی کارکردنیان دەکەین - دور لە ژاوەژاوی سۆشیاڵ میدیا کۆمێنتی خەڵکیحاجی کاروان چیرۆکی ژیانی خۆی باس دەکات، لە منداڵییەکی سەخت و سەرەتای کارکردنەوە تا گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات، ڕووبەڕووبوونەوەی هەژاری و ئیشکردن و دامەزراندنی ڕێکخراوی بەختەوەری. باسی خێرخوازی، شەفافیەت، متمانە، و واقیعی یارمەتیدانی خەڵکی فەقیر لە سەرانسەری کوردستان و دەرەوەی وڵات ئەکەین.ئەم گفتوگۆیە بە قووڵی دەچێتە ناو ئەم بابەتانە:کێ دەبێت بەرپرسیار بێت لە کاری خێرخوازی - ڕێکخراوەکان یان حکومەت؟پارە بە بەخشین کەم ئەکات یان زیاد ئەکات؟ڕێکخراوە قازانج نەویستەکان چۆن پارە بەڕێوەدەبەن؟ئایا ڕێکخراوە خێرخوازیەکان جێی متمانەن؟کێ شایەن و شیاوە بۆ یارمەتی؟هەروەها باس لە سیاسەت، ئایین، نیەت، مەترسی لە کاری مرۆیی و شێوازەکانی یارمەتیدانی خەڵ ئەکەین.لەم زنجیرەدا:• بۆچی حاجی کاروان خێرخوازی هەڵبژارد لەبری بزنس• ژیانی ڕۆژانە و بەرپرسیارێتیەکان• منداڵی و هەژاری و کارکردنسەروەت و سامانی حاجی• گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات• سیاسەت و پەرلەمان و فشاری گشتی• چۆنیەتی کارکردنی ڕێکخراوی بەختەوەری• شەفافیەت و مووچە و لێپرسینەوەی دارایی• هاوکاری کورد و غەیرە کورد• خێرخوازی و بەرپرسیارێتی حکومەت• دەستپێکردنی ڕێکخراوێکی قازانج نەویست• ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسی لەکاتی ئەنجامدانی کاری مرۆیی• دیدگای ئیسلامی بۆ بەخشین و سەروەت و سامان• ئایا بەخشین پارە کەمدەکاتەوە یان زیاد• ئامۆژگاری بۆ گەنجان✨ فاوندەرز پۆدکاستێکە کە تێیدا خاوەنکاران، سەرکردەکان و دامەزرێنەرانی بە ئەزموون باسی چیرۆکی خۆیان ئەکەن.هەر ئەڵقەیەک بە قووڵی ئەچێتە ناو چۆنییەتی دەستپێکردنی کارەکان، گەشەپێدان و بەردەوامبوونی - لە بیرۆکەی دەستپێکردنەوە تا سەرکەوتنی بزنسەکە، ئاستەنگ و چارەسەرکردنی کێشەکان.گەر ئەتەوێت کاری تایبەت بە خۆت دەست پێ بکەیت، تەنها حەزت لە بوارەکەیە، یان ئەتەوێ گەشە بە بازرگانییەکەت بدەیت. فاوندەرز ئەو شوێنەیە کە چیرۆکی پشت بزنسەکانی تێدا دەگێڕدرێتەوە، لەگەڵمان بن.لینکەکان:ئینستاگرامی پێشکەشکار - ئەحمەد یوسف:https://www.instagram.com/ahmedyu_uf/یوتیوبی حاجی کاروان:https://www.youtube.com/@UC3lxasjlhE4oRgJAKtKl8_w فەیسبووکی حاجی کاروان:https://www.facebook.com/hajikarwanئینستاگرامی حاجی کاروان:https://www.instagram.com/hajikarwan_officialماڵپەڕی ڕێکخراوی بەختەوەری:https://bextewery.orgبەشەکان0:00 دەستپێک1:25 بۆچی کاری خێرخوازی لە بری بزنس؟5:07 ڕۆژانەت چۆنە؟9:27 ژیانی منداڵی15:54 حەزت لە سیاسەتە؟10:15 منداڵی و کارکردن14:38 کارگەی زێڕ و وەستای زێڕ16:33 دەستپێکی کاری حیزبی و خێرخوازی20:24 بوارەکانی کاری خێرخوازی ڕێکخراوی بەختەوەری21:01 ژمارەکان بڵاو ئەکەنەوە؟22:00 حاجی پارە هەڵئەگرێ بۆخۆی؟23:46 کاری خێرخوازی دزی تیایە؟25:30 سپۆنسەر26:02 خەڵکی چۆن ئیش ئەکات؟26:45 بەختەوەری پارە هەڵناگرێ؟28:24 حاجی موچەی هەیە لە بەختەوەری؟32:50 پلانی بەختەوەری و خێرەکان بۆ کێیە؟34:29 بۆچی خێر بە خەڵکی خۆمان ناکەن؟37:49 یارمەتیدانی بێگانە41:17 یارمەتیدانی کورد42:15 کاری خێرخوازی ئیشی ئێوەیە یان حکومەت؟43:06 چۆن کاری خێرخوازی دەستپێبکەم؟47:33 ڕووبەڕووی مەترسی بوویتەوە؟48:54 سپۆنسەر49:11 لە چی پەشیمانی؟50:11 لە پەرلەمانتاری پەشیمانی؟51:43 ژیانی فەقیری خەڵک54:10 بەتەمای بچیتە بەهەشت؟55:49 پێشەنگی حاجی کێیە؟57:06 ئامۆژگاری بۆ گەنجان59:30 پارە بە بەخشین کەم ئەکات؟1:00:47 بازرگانەکانمان بەخشندەن؟1:01:48 فەقیر هەر ئەمێنێ؟1:02:54 چۆن هاوکارییەکان بگەیەنینە بەختەوەری؟1:03:15 پێویستی فەقیر زۆرە؟1:03:45 وتەی کۆتایی حاجی کاروان1:04:50 کۆتایی

Audio and video play straight from the show's own hosting. PodSubs stores and serves no media.

Hosts and Guests

Nobody is credited on this episode yet.

Credit the people on this episode

Be the first to rate this episode

More episodes

All episodes
  1. تەمەنێک لە بزنس و کارکردن - کارگەی جوانڕۆ | حاجی سابیر

    Oct 21, 20261 hr 31 minAudio

    لەم زنجیرەیەدا لەگەڵ حاجی سابر دادەنیشین؛ دامەزرێنەری شیرەمەنی جوانڕۆ لە سلێمانی.حاجی سابر ساڵانێکی زۆرە کار دەکات. لە منداڵییەوە لە گوند لەگەڵ باوکی ئیشی کردووە، و چەندین کاری جیاوازی تاقیکردووەتەوە تا گەیشتووەتە...

    Credit the people on this episode

  2. ئەو شتانەی ژیان و بزنس فێریان کردم | ئیسماعیل خورماڵی

    Sep 8, 20263 hr 30 minAudio

    لەم زنجیرەیەدا لەگەڵ مامۆستا ئیسماعیل خوڕماڵی دادەنیشین؛ خاوەنکار، ڕاوێژکاری بزنس و نووسەری چەندین کتێب لە بواری بەڕێوەبردن و بازرگانیدا.مامۆستا ئیسماعیل ساڵانێکی زۆرە لە دامەزراوە و کۆمپانیاکاندا کاری کردووە، لە...

    Credit the people on this episode

  3. خەمی داهاتووی خۆت هەڵبگرە و ئیشی لەسەر بکە | پێشەوا ئەحمەد

    Aug 17, 20263 hr 23 minAudio

    لەم زنجیرەیەدا لەگەڵ پێشەوا ئەحمەد دادەنیشین؛ خاوەنکار، ڕاهێنەری بەڕێوەبردن و کارمەندی پێشووی مێتا (فەیسبووک) لە دوبلین.پێشەوا لە هەڵەبجەوە دەستیپێکرد، ساڵانێک لە کوردستان ئیشی کرد، پاشان مێتا بانگی کرد و بوو بە...

    Credit the people on this episode

  4. مانای پارە لە ژیاندا | د. سەلمان نادر

    Jul 28, 20263 hr 2 minAudio

    لەم زنجیرەیەدا لەگەڵ د. سەلمان دادەنیشین؛ د. سەلمان باکگراوندێکی ئەکادیمی، ئاینی، بازرگانی، مەعریفی و فەلسەفی هەیە کە ئەزمونی بازاڕ، وانە وتنەوە و ئەکادیمیای هەیە.لەگەڵ دکتۆر باسی لایەنی مەعنەوی و فەلسەفی پارە و بزنس...

    Credit the people on this episode

  5. کاتێک خولیاکەت دەکەیتە بزنس | ئارەزوو باراوی

    Jul 14, 20261 hr 27 minAudio

    لەم زنجیرەیدا لەگەڵ ئارەزو باراوی دادەنیشین، ئارەزوو دامەزرێنەری کوردستان ئاوتدۆر؛ یەکەم کۆمپانیای گەشتیاری ناوخۆ لە کوردستان.ئارەزوو لە خولیایەکی سادەوە دەستیپێکرد؛ لە ساڵی ٢٠١٣ لەگەڵ هاوڕێکانی دەچوونە شاخڕەوی، پاشان...

    Credit the people on this episode