
هێمن هاتۆتەوە شار
زۆر کەس پێیان وایە کە مامۆستا هێمن هەر تەنیا شاعیرێکە و بەس. بەڵام هێمن هەم شاعیرێکی سیاسی بوو و هەم سیاسیەکی شاعیر هەمیش تێکۆشەرێکی گەلخوازی بیرخاوێن بوو. هێمن کۆڵنەدەرێکی دڵبازی نیشتمان و ئاشق و سەوداسەری کوردایەتی بوو، پێداهەڵدەری جوانی و ژیان. تا بڵەی ڕووح سووک، دڵناسک و میهرەبان بوو، قسەخۆش و حازر جواب و نوکتەزان. لەم بەشەی ڕادیۆ کتێب باسی شاعیری نەتەوەیی گەل دەکەین، سەید محەممەدئەمین شێخەلئیسلامی موکری ناسراو بە هێمن. 1921-1986 دەنگی میوان: پرۆفیسۆر جەعفەر شیخەلئیسلامی دیزاینی ڕووبەرگ: فریا مستەفانژاد موزیک مستەفا دادار موکری- شینی هێمن شڤان پەروەر- کوردم ئەمن مەرزیە فەریقی- عەزیزم ناسر ڕەزازی- دێم و دێم دەستەی موزیکی کامکاران- وەرە یارم جوان حاجۆ- دووری ڕادیۆ کتێب لە سپاتیفای ڕادیۆ کتێب لە ئینستاگرام Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.
Audio and video play straight from the show's own hosting. PodSubs stores and serves no media.

