
قەڵای دمدم
یەکێک لە کارەساتە هەرە گەورە و خوێناوییەکانی مێژووی کوردستان کە پاش دابەشکرانی ئەو وڵاتە لە نێوان عوسمانی و سەفەویدا ڕووی داوە گەمارۆدان، بەرخۆدان و گیرانی قەڵای دمدمە. شەهید بوونی ئەمیرخانی برادۆست وهاوپەیمانان و دۆستانی ئەو سەردارە مەزنەی کورد بەشێکی سەرنج ڕاکێشی مێژووی کوردستانە. بەڵام قەڵای دمدم چۆن قەڵایەکە و لەکۆ بنیات نراوە؟ بۆچێ لەسەر قەڵای دمدم شەڕ کراوە و بۆ بەرخۆدانی قەڵای دمدم گرینگە ؟ قەڵای دمدم لە ئەدەبیاتی کوردی دا چۆن پیشان دراوە؟ ئەم ئەڵقەیەی ڕادیۆ کتێب تایبەتە بە کتێبی قەڵای دمدم لە نووسینی عەرەب شەمۆ. دەنگەکان:حەمەدی بەیتان، هۆمەر دزەیی موزیک: فۆلکلۆر ڕادیۆ کتێب لە سپاتیفای Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.
Audio and video play straight from the show's own hosting. PodSubs stores and serves no media.
