
لەگەڵ ئاری محی الدین - نوانەیەک بە زنجیرە ی Pluribus شیکردنەوەیەکی ئەکادیمیانە ''سپۆیل!!!''
١.زنجیرەیەکی زانستی-خەیاڵی و سایکۆلۆژییە لەلایەن ڤینس گیلیگان (داهێنەری Breaking Bad) دروستکراوە و Rhea Seehorn ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت. ٢. چیرۆک: باس لە داهاتوویەک دەکات کە تێیدا سیگناڵێکی نامۆ هەموو مرۆڤەکان دەبەستێتەوە بە یەک "هۆشی بە کۆمەڵ"ـەوە (Hive Mind) و هەمووان دڵخۆش و ئاشتیخواز دەبن. ٣. گرێی زنجیرەکە: کارۆڵ (ڕۆماننووسێکی ڕەشبین) تاکە کەسە کە بەرگریی هەیە و تێکەڵی ئەو هۆشە گشتییە نابێت. ٤. ململانێ: کارۆڵ دەبێت لە جیهانێکدا بژی کە هەمووان وەک "زۆمبی دڵخۆش" ڕەفتار دەکەن و دەیانەوێت ئەویش "چاک بکەنەوە" و بیخەنە ناو بەختەوەرییە زۆرەملێکەوە. ٥. بابەتی سەرەکی: زنجیرەکە پرسیار دەکات: ئایا بەختەوەری و ئاشتی شایەنی ئەوەن کە "ئازادیی تاک" و "خود"ی خۆمانی بۆ قوربانی بکەین؟ ٦. دروشمی زنجیرەکە: "خەمبارترین کەسی سەر زەوی، دەبێت جیهان لە دەستی بەختەوەری ڕزگار بکات. ------ کەناڵی نوانە لە تێلیگرام: https://t.me/sianariman بڵۆگی کەحلان: https://sia.chawg.org/ کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane
Audio and video play straight from the show's own hosting. PodSubs stores and serves no media.
